استاد ادیب شاعر توانا خداشناس و فرهنگ پرور کرد درسال ۱۲۴۹ خورشیدی در پیرانشهر دیده به جهان گشود اسم اصلی ماموستا ادیب ملارسول فرزندملاصادق فرزند خلیفه رحمان زندی است.

هاناخه به ر/

کۆردی:شاعیر،زانا،خوداناس و فه‌رهه‌نگ په‌روه‌ری مه‌زنی کوردمامۆستا ئه‌دیب له‌ سالی ۲۵۷۰ کوردی له‌ گوندی شاوه‌له‌ی سه‌ر به‌ ده‌شتی لاجانی شاری پیرانشارله‌ دایک بووه‌.مامۆستا ئه‌دیب نێوی خۆی مه‌لاڕه‌سووڵه کوڕی مه‌لاسادق،کوڕی خه‌ڵیفه‌ ئه‌وره‌حمانی زه‌ندی یه‌، که‌ له‌ بنه‌چه‌کدا ئه‌چێته‌وه‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی لوتفعه‌لیخان و که‌ریم خانی زه‌ند.‌

مامۆستا ئه‌دیب خوێندن و نووسینی باوی ئه‌و سه‌رده‌می وه‌ک زمانی کوردی،عه‌ره‌بی وفارسی و هه‌روه‌ها مه‌عاریفی ئیسلامی له‌ فێرگه‌ی ناو مزگه‌وته‌کانی ناو کورده‌واری خوێندوه‌،هه‌روه‌ها مامۆستا ئه‌دیب لای شاعیر گه‌وره‌ وناوداری کورد مامۆستا وه‌فایی خوێندوده‌تی.

مامۆستا ئه‌دیب له‌ نووسینی وێژامه‌(بڵاوۆک)دا ده‌سی باڵای هه‌بووه‌، زۆر به‌سه‌ر شیعرو هۆنینه‌وه‌دا سوار بووه‌،له‌ دانانی شیعر و هه‌ڵبه‌ست دا خودان وزه‌و به‌هێزوباهۆ بووه‌ به‌زمانی کوردی ،فارسی،عه‌ره‌بی و روسی شیعری زۆره‌،و زۆر هێژایانه‌ و ورد ئه‌سپی ته‌بعی لینگ داوه‌.

هه‌روه‌ها مامۆستا ئه‌دیب زانستی پزیشکی به‌ پێ باوی نێو کورده‌واری زانیوه‌و وهه‌ره‌وها جوان نووسی ئه‌زانی وسه‌ری له‌ ئاش وه‌ستای ،دارتاشی ئه‌و جۆره‌ کارانه‌ ده‌ر ئه‌چو. مامۆستا موده‌ڕیسێکی زۆر باش بووه ،له‌ هه‌ر گوندێک بایه‌ به‌به‌راتی موده‌ڕێسی‌ ژیاوه‌ وبژێوی ژیانی خۆی دابین کردوه‌.

له‌ دوا ژیانیدا ڕوی کردۆته‌ گوندی سه‌گیزی شاری شنۆ و بۆته‌ مامۆستای کوڕه‌کانی ئه‌وره‌حمان ئاغای ئه‌وی،و هه‌ر له‌و گونده‌ له‌ بانه‌مه‌ڕی۲۶۳۰ کوردی بارگه‌ی به‌ره‌و لای خوا تێکناوه‌ له‌ سه‌ر وه‌سییه‌تی خۆی ته‌رمه‌که‌ی ئه‌به‌نه‌وه‌ بۆ گۆڕستانی ده‌ربه‌ندی دۆڵێ سه‌ر به‌ شاری ورمێ له‌وێ نێژراوه‌.

فارسی:به گزارش هاناخبر، استاد ادیب شاعر توانا خداشناس و فرهنگ پرور کرد درسال ۱۲۴۹ خورشیدی در پیرانشهر دیده به جهان گشود اسم اصلی ماموستا ادیب ملارسول فرزندملاصادق فرزند خلیفه رحمان زندی است که از خاندان لطفعلی خان و کریم خان زند میباشد.استاد ادیب مسلط به زبان های کردی فارسی و عربی بود.ومعارف اسلامی را در مسجدهای کردستان فراگرفت وشاعری را در نزد شاعر نامدار وبزرگ کرد ماموستا وفایی یادگرفت.ماموستا ادیب در نوشتن وشاعری بسیار چیره دست بود واشعار بسیار زیبایی به زبان های کردی فارسی عربی و روسی سرودوعلم پزشکی و خوش نویسی میدانست ودرکمال تاثر درسال ۱۳۰۹ چشم از جهان فروبست و به دیار باقی شتافت استاد ادیب در گورستان دربند شهر ارومیه به خاک سپرده شد.

چاوه‌که‌ت مه‌سته‌ به‌ ناحه‌ق فێری مه‌یخانه‌ی مه‌که‌

لێ گه‌رێ مه‌خموری به‌زمی دوردی په‌یمانه‌ی مه‌که‌

زوڵفی سازاوت ده‌سا ته‌رتیب و چینی تێک مه‌ده‌

حه‌یفه‌ توشی جه‌وری ریشو کێشی له‌رزانه‌ی مه‌که‌

په‌رچه‌مت جێ ئاشیانه‌ی بولبولی ته‌بعی منه‌

چونکه‌ کێشکچی شه‌وه‌ ،تۆ مه‌نعی هێلانه‌ی مه‌که

گه‌رده‌نم پێ خۆشه‌ حه‌ڵقه‌ی تای ته‌نافی زولفه‌که‌ت

چاوه‌که‌م ئیتر حه‌واڵه‌ی ته‌وق و زۆڵانه‌ی مه‌که‌

دڵ به‌مه‌یلی خوی ده‌میکه‌ عاشقی باڵاکه‌ته‌

تۆ خودا مایل به‌غه‌یری خۆت بێگانه‌ی مه‌که‌

هه‌ر له‌ئه‌وه‌ڵ تۆ لدڵت بردووم به‌ نازی چاوه‌که‌ت

تازه‌ فێری راه‌ و ڕه‌سمی ته‌بعی په‌روانه‌ی مه‌که‌

عاشقی خونچه‌ی ده‌مت تاکه‌ی ده‌بێ ئاواره‌بێ

مه‌حره‌می ڕازه‌ حه‌واڵه‌ی چۆڵ و وێرانه‌ی مه‌که‌

خۆت دانێ وه‌ک ئه‌دیب که‌س به‌نده‌گی پێ ناکرێ

وا به‌ ڕسوایی له‌ناو ئه‌م خه‌لقه‌ ئه‌فسانه‌ی مه‌که

#

اشتراک این خبر در :